نرخی نەوت سەرلەنوێ بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٨ ی ئازار لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لە رۆژهەلآتی ئاسیا نرخی هەردوو جۆری نەوت، برنت و خاوی ئەمەریکی سەرلەنوێ رووی لە بەرزبوونەوە کرد.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٥ دۆلار و ٧٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨٥ دۆلار و ٤١ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨١ دۆلار و ٧٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨١ دۆلارو ٣٥ سەنت بوو.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت جارێکی تر دەگەڕێتەوە بۆ پێداویستی و داخوازی بازاڕ، ئەمەش پاش دوو رۆژ لە دابەزین سەرلەنوێ بەرزبووەو داواکاری لەسەر زۆربوەوە.



AM:09:55:28/03/2024