نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا زیاتر بەرزدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٨ی ئازار لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ بەرزبوەوە.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٦ هەزار و ٦٠٠ دینار بوو، لە کاتێکدا بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٨٠٠ دینار بوو.

ئەمڕۆش بانکى ناوەندى عێراق بڕى ٢٥١ ملیۆن و ٧٢٤ هەزار و ٢٣١ دۆلار خستە بازاڕەکانەوە، لەو بڕە ٦ ملیۆن و ٦٣٠ هەزار دۆلار بەشێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٤٥ ملیۆن و ١٩٤ هەزار و ٢٣١ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.


PM:06:05:28/03/2024