داوای دوورخستنەوەی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەکرێت

ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە نوسراوێکدا داوای دوورخستنەوە و گۆڕینی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەکەن. 

ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند" زیاتر لە ٦١ واژوومان کۆکردووەتەوە بۆ بەرزکردنەوەی یاداشتێک بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان بە مەبەستی رەوانەکردنی بۆ وەزارەتی دەرەوە".

دەشڵێن" ئالینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق چەند کارێکی لە دەرەوەی کاروباری دپلۆماسی کردوە و دەستوەردانیش لە کاروباری ناوخۆی وڵاتدا دەکات". 

ئاماژە بەوەش دەکەن، پێشتر پەیامێکی بڵاوکردەوە و هێرشیکردە سەرکارەکانی پەرلەمان لەبارەی تێپەڕاندنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزبازی. 


PM:07:37:28/04/2024