شاندێکی هەرێم و دارایی عێراق لەبارەی مووچە و داهات کۆبوونەوە

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤ شاندێکی تەکنیکی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر پرسی مووچە و داهات کۆبوونەوە. 

بەپێی هەواڵێکی میدیای یەکێتی، شاندێکی وەزارەتى دارایى هەرێم لەبارەی پرسی داهاتی ناوخۆی دوو مانگی سەرەتایی ئەمساڵ و مووچەی فەرمانبەران لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆبوونەتەوە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، شاندەکەى هەرێم پێکهاتوون لە بەڕێوەبەرى گشتی ژمێرکارى و خەزێنەکان و ئامادەییان دەربڕیووە داهاتى مانگەکانى (کانوونى دووەم و شوبات) ئەمساڵ کە بڕەکەى نزیکەى (٢٢٥) ملیار دینارە بۆ هەردوو مانگەکە بخەنە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایى عێراق لە بانکى ناوەندی عێراق لقى هەولێر.

راشیگەیاندووە" کۆى داهاتى ئەو دوو مانگە ٧٠٥ ملیار دینار بووە نەک ٩٠٥، ئەو ٢٠٠ ملیار دینارە ئەمانات بووە و بە داهات دانراوە". 


AM:12:01:29/04/2024