ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٤ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، لەبارەی دوو سکاڵای تایبەت بە ھەرێم کۆدەبێتەوە کە یەکێکیان تایبەتە بە ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە.
بهپێی خشتهی دانیشتنهكانی دادگای فیدراڵی عێراق، ئهمڕۆ دادگای فیدراڵی لهبارهی پێنج سكاڵا کۆدەبێتەوە كه دوو له سكاڵاكان تایبهته به ههرێمی كوردستان.
یهكێك له سكاڵاكان لهلایهن مستەفا سەنەد ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دژی سەرۆک وەزیرانی عێراق تۆمار کراوە و تێیدا داوا دەکات كه بڕیاری رهوانهكردنی ٢ ترلیۆن و ١٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێم له كۆتایی ساڵی رابردوودا به نادهستوری بناسێنێت.
هەروەها سکاڵای دووەم تایبەتە بەداخستنی کەمپی ئاوارەکان و نوێنەرایەتییەکانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە سێ پارێزگاکەی ھەرێمی کوردستان کە لەلایەن رافید ناسڕ عەبدولکەریم دژی سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری پەروەردە تۆمارکراوە.