سلێمانی: کرێکارێک لەکاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا

کرێکارێک لەکاتی کارکردندا لە پرۆژەی وەیس تاوەر لە سلێمانی گیانی لەدەستدا و سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی سلێمانی دەڵێت" کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە مەرجەکانی سەلامەتی کارکردنی جێبەجێ نەکردووە".

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی نیسانی  ٢٠٢٤، کرێکارێک لەکاتی کارکردندا لە پڕۆژەی وەیس تاوەر لە شاری سلێمانی بە هۆی کەوتنە خوارەوەی ئامێرێکی کارکردن بەسەریدا گیانی لەدەستدا.

لەمبارەیەوەعوسمان زیندانی ،سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی سلێمانی ڕایگەیاند" لە شوێنی ڕووداوەکە بووین، کۆمپانیای هێمن گروپ کە یەکێکە لە جێبەجێکاری پڕۆژەکە مەرجەکانی سەلامەتی کارکردنی لە نێو پڕۆژەکە جێبەجێ نەکردووە، ئەوەش هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە بووە".

عوسمان زیندانیی ئاماژەی بەوەشدا، ئەم ڕووداوی گیانلەدەستدانە هاوکاتە لەگەڵ یەک ڕۆژ پێش جەژنی کرێکاران،ئەوەش وا دەخوازێت لێمان زیاتر کۆشش بکەین لە پێناو بەدەستهێنانی ماف و داخوازییەکانی کرێکاراندا.

ئەو کرێکارەی گیانی لە دەست داوە،ناوی پامر نور العلی تەمەن ٢٤ ساڵە ،بەڕەگەز عەربی سوریە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە هەر ئەم ساڵ ١٠ کرێکار لە هەرێم لە کاتی کارکردن گیانیان لەدەستداوە.

بۆ بینینی ڤیدیۆی شوێنی رووداوەکە جوێنی تیلیگرامی سپی بکەن: https://t.me/speemedia

 



PM:08:57:30/04/2024