"عێراق لە پلەی ١٦٩ی جیهاندایە بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری"

ڕێكخراوی ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور لەبارەی ئازادی ڕۆژنامەگەری ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت" لە كۆی ١٨٠ وڵات عێراق لە ڕیزبەندی ١٦٩ی جیهان دایە". 

ڕێكخراوی ڕۆژنامەنووسانی بێ سنوور لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕیزبەندی ئازادی ڕۆژنامەگەری جیهانیدا مەترسیدارترین ناوچەیە. 

دەشڵێت" دواتر كیشوەری ئاسیایە كە دۆخی ڕۆژنامەگەری لە ژێر دەسەڵاتى ڕژێمە پاوانخوازەكاندا لە مەترسیدایە، بەڵام 
نەرویج لە سەرووى ریزبەندى ئەو وڵاتانەوەیە کە ئازادی رۆژنامەوانییان تێدایە". 

ڕۆژنامەنوسانی بێسنوور ئاماژەی بەوەشكردووە، عێراق لە کۆی ١٨٠ وڵات لە ڕیزبەندی ١٦٩ی جیهاندایە لە ئازادی ڕۆژنامەگەریدا، بەڵام لەماوەی ساڵی ڕابردوودا لە پلەی ١٦٧ی جیهانیدا بوو.

ئەوەشی خستەڕوو، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لە پلەی ١٧٦ دایە کە لانیکەم ٢٣ رۆژنامەنووس لەو وڵاتە لە زینداندان. 


PM:03:45:03/05/2024