وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم لەبارەی کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" واده‌ی دابه‌شكردنی موچه لای وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه".
ئاوات شێخ جه‌ناب وەزیری دارایی هەرێم، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند" لای ئێمه‌وه هیچ ئاسته‌نگێك نه‌ماوه و چاوه‌ڕوانین دوای ته‌واوبوونی ڕێكاره‌كان له به‌غداوه پاره‌كه ڕەوانەی هەرێم بکرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، شاندێكی بانكی (TBI) هاتوه‌ته هه‌رێمی كوردستان و به‌شداره له پڕۆژەی (هه‌ژماری من)، چونكه هه‌ژماری من سیستمه نه‌ك بانك، چونكه هه‌نگاوی یه‌كه‌م له هه‌ژماره‌كه له ته‌وتین ده‌ستپێده‌كاته‌وه و ده‌مێكه هه‌رێم هه‌نگاوه‌كانی ناوه.