سبەینێ دووشەممە ٥ی ئایاری ٢٠٢٤ لە بەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم خۆپیشاندانی فەرمانبەرانی گرێبەست ئەنجام دەدرێت و داوا دەكەن بکرێنە هەمیشەیی.
گروپی فەرمانبەرانی گرێبەست لە كوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە لە ئاگادارییەکدا بڵاویانکردەوە، کاتژمێر (١٠:٠٠)ی بەیانی سبەینێ دووشەممە لە بەردەم باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بەرامبەر پاركی سامی عەبدولڕەحمان لەسەر شەقامی (٦٠) مەتری هەولێر، گردبوونەوە و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.
ئاماژەیان بەوەشكردووە، خۆپیشاندانەكەیان بۆ بەدەستهێنانی مافی خۆیانە لە بە هەمیشەیی بوون.
گرووپی فەرمانبەرانی گرێبەست لە کوردستان لە ئاگادارییەکدا داواش لە فەرمانبەرانی گرێبەست دەکەن لە شار و شارۆچكەكان، بەشداری لەو خۆپیشاندانە بكەن و دەڵێن" لەپێناو ئەوەی کێشەکەمان بۆ ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە بخرێتە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە".