وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیەنراوێك دەربارەی خانەنشینی بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق ئاشكرای دەكات، كە دەستەی خانەنشینی نیشتمانی پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ ئەو فەرمانبەرانە خەرج دەكات، كە لە مانگی ئایار (٥)دا خانەنشین دەبن.

وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە درێژەی ڕێکارەکانی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی لە پاڵپشتیکردن و ئاسانکردنی ڕێکارەکان و خەرجکردنی شایستەی خانەنشینان، خەرجکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەتی بۆ خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی ڕاگەیاند، كە ڕەوانەی خانەنشینی دەكرێن.

ئاشكراشی كردووە، لە چوارچێوەی پاکێجی مووچەی مانگی ئایاردا پێنج هەزار و ٧٤٠ فەرمانبەر دەگرێتەوە.

دەستەی خانەنشینی نیشتمانی سەر بە وەزارەتی دارایی داوا لەو کەسانە دەکات، کە نامەی پاداشتەكەیان پێدەگات سەردانی بانک و دەروازەكانی پارەدان بكەن بکەن بۆ وەرگرتنی پاداشتەكە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەم هەنگاوە لەچوارچێوەی پلانەكانی دەستەكەدایە بۆ خەرج كردنی پاداشتی كۆتایی خزمەت دوای ٤٨ كاتژمێر لە خەرج كردنی مووچەی خانەنشینان.



PM:06:43:06/05/2024