بڕی بارانبارینی (٢٤) کاتژمێری ڕابردووی ناوچە جیاجیاکان بڵاوکرایەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماری بڕی بارانبارینی (٢٤) کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاجیاکانی بڵاوکردەوە کە زۆرترین باران لەو ماوەدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی باریووە. 

بەپێی داتایەکی کەشناسی هەرێم کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی (سپی میدیا) کەوتووە، زۆرترین بڕی بارانبارین لە (٢٤) كاتژمێری ڕابردوودا له‌ ناوچەی بەرزنجەی سەر بە پارێزگای سلێمانی باریووە بە بڕى (٦٠.٧) ملم.

لەسەر ئاستی پارێزگاکان زۆرترین باران لە شاری سلێمانی باریووە کە بڕەکەی (٢٧.٥) ملیمەترە، پاشان هەڵەبجە بە بڕی (٢٠.٤) ملیمەتر و دواتر کەرکوک بە بڕی (٦.٤) ملیمەتر باریووە، هاوکات لە هەولێر (٥.٨) ملم باریووە، لە بەرامبەردا لە دهۆک هیچ بڕێک نەباریووە.

داتای بڕى بارانبارینى ناوچە جیاوازەکانى دیکەی هەرێم لە (٢٤) کاتژمێرى ڕابردوودا بەم شێوەیەیە: 


PM:12:46:07/05/2024