کەشناسی رێژەی بارانی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە

کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڕی بارانبارینی لەماوەی ١٢ کاتژمێری رابردوووی بڵاوکردەوە، هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە کەش بۆ ئەمشەو سەقامگیر دەبێت.

بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی کەشناسی لەماوەی ١٢ کاتژمێری رابردوودا (٩ی بەیانی تاکو ٩ی ئێوارەی ) ئەمڕۆ چوارشەممە زۆرترین باران لە (پێنجوین ٣.٢ ملم) باریوە و کەمترینیش لە ( دهۆک و زاخۆ دڵۆپ) باریوە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە کەش بۆ ئەم شەو  سەقامگیر دەبێت بۆ زۆربەی ناوچەکان تەنها ناوچە شاخاویە سنووریەکانی باکوور نەبێت کەمێک نمە باران دەبارێت

بارانی ١٢ کاتژمێری رابردوو لە هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم : 

ئاکرێ ٠.٢

ئامیدی ١.٤

بامەرنی ١.٤

بارزان ٠.٦

بازیان٠.٢

حاج ئۆمەران ١.٢

هەڵشۆ ٠.٢

سۆران ٠.٢

پێنجوین ٣.٢

مێرگەسۆر ٠.٦

سیدەکان ٠.٢ 

سلێمانی ٠.٦ 

دهۆک  دڵۆپ

زاخۆ دڵۆپ





PM:10:07:08/05/2024