له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی گه‌یشتنی پێشمه‌رگه کوردانی باکور به‌درێژی چه‌ند کیلۆمه‌تر له‌سه‌ر سنور دیوارێکی مرۆییان دروستکردووه بۆ ئه‌وه‌ی رێگا نه‌ده‌ن تورکیا پیلان له‌دژی پێشمه‌رگه‌و کوبانێ بگێڕێت.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له په‌یه‌ده‌وه به سپی میدیای راگه‌یاند " هه‌رچه‌نده تورکیا پێی خۆش نییه پێشمه‌رگه بچێته کوبانێ بۆ پشتگیریکردنی یه‌په‌گه‌و، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌یه‌وێت ئه‌و پرسه دوابخات و هه‌وڵده‌دات پیلان دژی هاتنیان دابڕێژێت، به‌ڵام کوردیش خۆی بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێک ئاماده کردووه‌و ئێستا به درێژیی چه‌ندین کیلۆمه‌تر له‌سه‌ر سنوری کوبانی به‌مشه‌وه ماوه‌ته‌وه‌و وه‌ک دیواریکی مرۆیی پارێزگاری له کوبانێ ده‌که‌ن".
هێشتا دیارنییه که‌ی هێزی پێشمه‌رگه ده‌گاته کوبانێ، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌یه په‌یه‌ده هه‌موو خۆ ئاماده‌کردنێکی جه‌ماوه‌ریان کردووه بۆ ئه‌و پرسه.
له‌لایه‌کی تره‌وه ئاری هه‌رکی ئه‌مشه‌و به سپی میدیای راگه‌یاند" له رۆژهه‌ڵات و باشوری کوبانێ شه‌ڕێکی قورس له نێوان شه‌رڤانانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه دژی چه‌ته‌کانی داعش ئارادایه".
هه‌روه‌ها ناوبراو وتی" بۆردومانی فرۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆسه‌ر بنکه‌و گردبوونه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش ناو به‌ناو به‌رده‌وامه".