باراك ئۆباما داوا له كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، بڕی 3 میارو 200 ملیۆن دۆلار بۆ جه‌نگی دژ به داعش ته‌رخان بكات، كۆشكی سپیش دابینكردنی ئه‌و پاره‌یه به پێویست نازانێت.
دوو به‌رپرسی ئه‌مریكی به ئاژانسی فرانس پرێسیان ڕاگه‌یاندوه: وابڕیاره ئه‌مڕۆ، باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوا له‌كۆنگرێس بكات، بڕی 3 میارو 200 ملیۆن دۆلار بۆ جه‌نگی دژ به داعش ته‌رخان بكات.
به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، پاره‌كه بۆ خه‌رجی ئه‌و هێرشه سه‌ربازییانه‌یه كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه ده‌كرێنه سه‌ر پێگه‌و مۆڵگه‌كانی داعش، هه‌روه‌ك مه‌شقپێكردن و پڕچه‌كردنی سوپای عێراق.
ئه‌م داوایه‌ی ئۆباما، دوای شكستی دیموكراته‌كان دێت له به‌رامبه‌ر كۆمارییه‌كان له هه‌ڵبژاردنی خولی نیوه‌ی كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌یان، به‌ڵام وابڕیاره ئه‌مڕۆ ئۆباما، داوا له كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی بكات، خه‌رجی نوێ بۆ شه‌ڕی داعش دابین بكات، به‌ڵام به‌و پێیه‌ی ئێستا زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران سه‌ر بهكۆمارییهكانه، هه‌ر بۆیه كۆشكی سپی دابینكردنی ئه‌و پاره‌یه به پێویست نازانێت.