مستەفا چاوڕەشِ: شەرواڵی فەتلاوی باوکی فەتلاویشمان لەدەست داعش ڕزگار کرد

‌حەنان فەتلاوی
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی سەبارەت لە لێدوانی حەنان فەتلاوی لەسەر فرۆكە روسییەكە كە باری چەكی پێبووە لەسلێمانی رێگەی نەدرا بنیشێتەوە، دەڵێت: بەو بەرگریەی کوردەوە شەرواڵی فەتلاوی باوکی فەتلاویشیان لەدەست داعش ڕزگار کرد.

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی ەسكرایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەبارەت بە بابەتی فرۆکە ڕوسیەکە  كە بووە بابەتی میدیاكان‌و  حەنان فەتلاوی ئەندامی دەوڵەتی یاساش ئاماژە بەوە دەکات دەبێت روونکردنەوە لەو بارەوە بدرێت ، بە باسنیوزی راگەیاند: لەبەر ئەوەی مالیکی و فەتلاوی بەرپرسەکەی فەتلاویشەوە ئەیانەوێت گرفت بۆ کوردستان دروست بکەن، کوردستان ئێستا خەڵک چاوی لێ بڕیووە، لەبەر چاوی دەرەوە و هەموو خەڵک بە گرنگیەوە سەیری دەکرێت، هەر ڕۆژە و سەرۆکی دەوڵەتێک و وەزیری بەرگری وڵاتێک سەردانی کوردستان دەکەن، بەو بەرگریەی کورد ناوی چووە ناو جیهانەوە گوتی:' بەو بەرگریەی کوردەوە شەرواڵی فەتلاوی باوکی فەتلاویشیان لەدەست داعش ڕزگار کرد ئەوان لەشەو ڕۆێکدا شەش فرقەیان رادەستی داعش کرد'.
 
ئەوەش ڕوون دەکاتەوە: دەبێت لەهەموو لایەکەوە ئەوە بزانن لە کوردستانەوە بەرگری بەردەوامە لەبەر ئەوە ئەو قسانە بۆ شاردنەوەی شکستی خۆیانە دەشڵێت:' فرۆکە چی دەکات لێرە بنیشێتەوە، ئێمە هەموو ڕۆژێک شەهیدمان هەیە چۆن ڕێگا دەدەین چەک لێرەوە بڕوات بۆ شوێنێکی دیکە ئەوان دەیانەوێت شکستی خۆیان بەوە بشارنەوە'.

ئاماژەی بەوەدا بۆ ئەو لایەنانەی ئەو بابەتەیان گەورە کردووە، ئەوە ئەرز و ئەوەش گەز ئەگەر تاکە شتێکیان دۆزیەوە حەقیان پێ دەدەین ، خۆئەگەر تاکە کەسێک ئەوەی کردبێت دەکەوێتە بەردەم نەعلەتی میللەتەوە.

وتیشی:' هەرکەسێک بازرگانی لەگەڵ داعش بکات خائین و خۆفرۆشە'.



AM:12:23:08/11/2014