ڤیدیۆکه بهکامێڕای داعش وێنه‌ی گیراوه و له‌یوتوب رۆژی 4 تشرینی دووه‌م بڵاوبۆته‌وه که چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی شاری کوبانێیه که له‌ئه‌نجامی شه‌ڕو بۆردومانی فرۆکه هاوپه‌یمانه‌کاندا وێران بووه.
له ڤیدیۆکه‌دا به‌ئاشکرا ئه‌و ترسه له‌لای چه‌کدارانی داعش به‌دیده‌کرێت که له‌کاتی بۆردوومانی فرۆکه‌کاندا به‌ته‌واوی خۆیان ده‌شارنه‌وه.
له ژێر نووسی ڤیدیۆکه‌دا نوسراوه ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان که‌وتوونه‌ته به‌ر بۆردوومانی فرۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، وه‌ک ئه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش هۆکاری هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تییه نه‌بن که له‌سایه‌ی هێرشه‌کانی ئه‌وان به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا هاتووه.
ڤیدیۆکه پێنج رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بڵاوکراوه‌ته‌وه، ره‌نگه ئێستا ئه‌و گه‌ره‌کانه له‌لایه‌ن کورده‌وه ئازادکرابن.