سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا گه‌یشته‌ به‌غدا

‌داود ئۆغلۆ
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە داود ئۆغلۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا گه‌یشته‌ به‌غدا‌و بڕیارە سەردانی هەولێریش بكات.

بەپێی زانیارییەكان بڕیاره‌ له‌و سه‌ردانه‌یدا داود ئۆغلۆ چاوی بكه‌وێت به‌ به‌رپرسانی حكومه‌تی عیراق، له‌وانه‌ش سه‌رۆك كۆمارو سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و هه‌روه‌ها چه‌ند به‌رپرسێكی تریش.

هاوكات داود ئۆغلۆ له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ عیراق، بڕیاره‌ سه‌ردانی شاری هه‌ولێریش بكات و چاوی به‌ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانیش بكه‌وێت.



PM:02:04:20/11/2014