هەیفا لە زیندان ڕزگاری بوو

دادەوەری میسر بڕیار گێڕانەوە فیلمەكەی هەیفا وەهبی بۆ سەر شاشەی سینەماكان دەردەكات، ئەمەش دوای چەند مانگێك لە قەدەغەكردنی.
دوای نزیكەی 7 مانگ لە ململانێی یاسایی لەنێوان سەرۆك وەزیرانی میسر و بەرهەمهێنەری فیلمی (حلاوە روح)، دادگا بڕیاریدا بە دووبارە نمایشكردنەوە فیلمەكە لەسەر شاشەی سینەماكان.
هەیفا وەهبی ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی و پاڵەوانی سەرەكی فیلمەكە لە پەیجە تایبەتەكەی خۆی خۆشحاڵی خۆی بە بڕیارەكەی دادگا و دووبارە نمایشكردنەوەی فیلمە دەربڕی.
فیلمی (حلاوە روح) حەوت مانگ بەر لەئێستا و دوای چەند هەفتەیەك لە نمایشكردین بە بڕیارێكی سەرۆك وەزیرانی میسر وەستێنرا، ئەمەش بەهۆی وروژێنەری فیلمەكە.



PM:01:55:26/11/2014