بەهەزاران کەس بەدەنگ کۆبانێوە دەچن

هێرشی نوێی داعش بۆ سەر کوبانێ جارێکی تر هاوڵاتیانی کوردی باکوری وروژاندەوەو بەهەزارانیان بەرەو سنوری کوبانێ رۆشتن‌و هەندێکیان ئاودیوی سنور بوون.

بەهەزاران کەسە لە شارۆچکەی پرسوس و رحا و شارەکانی تری کوردستانەوە بەرەو سنور پێشڕەویان کردو بۆ ئەوەی وەک دیوارێکی مرۆیی بەرگری لە کوبانێ بکەن.

ئەم شەپۆلە لەهاوڵاتین کوردی باکور پاش سەرلەنوێ تێوەگلانی حکومەتی تورکیا دێت لە یارمەتیدانی چەکدارانی داعش لە کوبانێ.
دوێنێ ٢٩ ی تشرینی دووەم چەکدارانی داعش لەچوار قۆڵەوە کە قۆڵیکیان خاکی تورکیا بوو هێرشیان کردە سەر شاری کوبانێ و تا ئێستا شەڕ بەقورسی بەردەوامە.



AM:09:32:30/11/2014