بەغدا ١٠٢ ملیار دینار بۆ مادەی١٤٠ تەرخان دەکات

‌وێنەی کەرکوک.. ئەرشیف
چەند رۆژێکە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ نوێنەری حکومەتی عێراق لە کۆبوونەوەدایەو بڕیارداوە ١٠٢ ملیار دینار تەخان بکرێت بۆ مادەی ١٤٠.

سەرچاوەیەک لە بەغداوە بەسپی میدیای راگەیاند لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سێ رۆژە بەردەوامە لە کۆبوونەوە بۆ گەڵاڵە کردنی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٥ بەبەشداری نوێنەری حکومەتی عێراق.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لەو کۆبوونەوەیدا لە نوێنەری حکومەتیان پرسیوە کوا پارەی تەرخانکراو بۆ مادەی ١٤٠؟ نوێنەری حکومەت ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ١٠٢ ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی مادەکە تەرخان کراوە.

ئەمرۆ لیژنە پەرلەمانییەکە کارەکانی تەواو دەکات و پرۆژی یاسای بودجەی ٢٠١٥ دەخاتەوە بەردەم سەرۆکایەتی پەرلەمان تا دانیشتنی پەرلەمانی عێراق سازبکرێت و خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت.



PM:01:09:07/01/2015