روانگه‌ی مافی مرۆڤی سوری رایگه‌یاند که دوێنێ 17-1 له‌به‌ره‌به‌یانه‌وه شه‌ڕ له‌نێوان هه‌ر دوو لایه‌نی سووپای رژێمی سوری و شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه درووستبوو، له‌ئه‌نجامدا 6 که‌س کوژران.
به‌ڕێوه‌به‌ری مافی مرۆڤ له سوریا رامی عه‌بدولره‌حمان رایگه‌یاند : به‌درێژایی رۆژی دوێنێ 17-1 شه‌ڕ به‌رده‌وام بوو له ئه‌نجامدا 4 سه‌ربازی رژێمی سوریا و شه‌ڕڤان و ئافره‌تێک کوژران.
هۆکاری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕه‌که به‌پێی لێدوانی رامی عه‌بدولره‌حمانه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ده‌ستگیرکردنی 10 که‌س له رژێم له لایه‌ن ئاسایشی یه‌په‌گه‌وه کاتێک که‌و 10 که‌سه ده‌چنه ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌په‌گه‌وه.
شاری حه‌سه‌که که 200 هه‌زار که‌سی تێدایه، به‌شێکی به‌ده‌ست یه‌په‌گه‌وه‌یه‌و به‌شه‌که‌ی تری به‌ده‌ست سووپاو ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی به‌شاره‌وه‌یه.