ئاسایش دەستی بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەری "تریاك"‌و "كریستاڵ"دا گرت

هێزەكانی ئاسایشی راپەڕین دوو تۆمەتباریان لە شاری  رانیە دەستگیركرد‌و دەستیان بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەری تریاك‌و كریستاڵ‌و حەبی ترامادۆڵدا گرت.

بەپێی راگەیەنراوێكی ئاسایشی راپەڕێن كە وێنەیەكی بۆ سپی میدیا نێردراوە هاتووە: لەبەرواری 29/1، هێزەكانیان لە ئاسایشی راپەڕین لە گەڕەكی ئازادی شاری رانیە، پاش وەرگرتنی فەرمانی بەرێز دادوەر توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بكەن‌و دەست بگرن بەسەر 74 گرام مادەی هۆشبەر لە جۆرەكانی تریاك‌و كریستاڵ‌و هەروەها برێك حەبی ترامادۆڵ. لەئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە لەتۆمەتباران‌و جۆری مادەكان كراوەتەوە بە پێی مدەی 14 لە یاسای مادە هۆشبەرەكان لێكۆڵینەوەی داد لەگەڵیاندا بەردەوامە.

هەروەها هاتووە: لەبەرواری 30/1، لەلایەن هێزەكانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، توانرا لەگەڕەكی ئاستی شاری قەڵادزێ دەستبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبیێكی جۆری تویتا لاندگرۆز‌و 4 تۆمەتبار  كە بڕی 119 كیلۆ حەبی هەڵرژراوی یاساغكراوی جۆری (Unifed)ی باركردبوو، لەهەمان كاتدا پەیوەست بە هەمان بابەت لەناو ماڵێكدا لەگەڕەكی فەرمانبەران دەستگیرا بەسەر ئامێری فەلكردنی ئەو جۆرە حەبانە لەگەڵ چەند كەڤەرێكی بەتاڵی ئەو حەبانە، لەئێستادا تۆمەتباران بە پێی مادەی 14ی یاسای مادەهۆشبەرەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.



PM:01:50:02/02/2015