وێنەی کچە ئێزیدییەکە یەکەمی تۆڕی کۆمەلآیەتی boredpanda

بەپێی ریزبەندی وێبسایتی boredpanda وێنەی فۆتۆگرافەری کورد زمناکۆ ئیسماعیل کە بەوێنەی کچە (ئێزیدیەکە) ناسراوە یەکەمی تۆڕی  ئەو فۆتۆگرافەرەش بەدوای کەسایەتی نێو وێنەکەدا دەگەڕێت.

وێبسایتی boredpanda  لە پێشبڕکێیەکدا کە لەسەر ئاستی جیهان بۆ ٣٠ وێنەی رۆژنامەوانی ئەنجامیدابوو، پاش کۆکردنەوەی دەنگدان لەماوەی چل رۆژدا، ئەوەی ئاشکراکرد کە وێنەی کچە ئێزیدیەکە یەکەمە.

فۆتۆگرافەری رۆژنامەوانی زمناکۆ ئیسماعیل بە ( سپی میدیا)ی راگەیاند: ئەو وێنەیە لە مانگی شەشی ساڵی رابردو لەنێو چیای شەنگال گرتومە، ئەو کاتەی کە لەلایەن هێزەکانی یەپەگە و یەپەژەو هەپەگەوە بەهەمئاهەنگی پێشمەرگە ئابڵوقەی دەوری ئەو چیایەیان شکاند، منیش وەک فۆتۆگرافەرێکی رۆژنامەوانی چومە نێو چیاکەو وێنەی ئاوارەبونی ئێزیدیەکانم گرت.

وتیشی: ئەو وێنەیە لەلایەن وێبسایتی boredpanda  هەڵبژێردراوە کە لەگەڵ ٢٩ وێنەی دیکەی جیهانی کە بەوێنەی رۆژنامەوانی ناسراون لەڕکەبەرییەکی توندا بوون و توانیویەتی دەرئەنجامێکی باش بەدەست بهێنێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: وێنەی کچە ئێزیدیەکە لەماوەی مانگێکدا توانیویەتی ببێتە یەکەم بە کۆکردنەوەی هەزار و ٣٥٩ خاڵ و توانیویەتی١٠ ملیۆن و ٨٣٦ هەزار و ٩٨٣ دەنگ بەدەست بهێنێت لەسەر ئاستی جیهان.

زمناکۆ ئیسماعیل ئەوەشی وت: لەپاش روداوەکانی ئاوارەبوونی ئێزیدیەکان و گرتنی ئەو وێنەیەو بوونی بەوێنەیەکی جیهانی، چەندین دەرهێنەری گەورەی سینەمای دەیانەوێت ئەو کچە ئێزیدیە بدۆزنەوەو لەبەرهەمی فیلمەکانیاندا بەکاری بهێنن، بۆ ئەوەش پەیوەندییان بە ووێبسایتی میترۆگرافی metrography کردوە کەفرۆشیاری ئەو وێنەیە، بەڵام تا ئێستاش بەدوای کەسایەتی نێو وێنەکە دەگەڕێین و بۆمان دەستەبەر نەبووە.

کچە ئێزیدیەکە وینەیەکە لە ٤٩ وێبسایت و کەناڵی ئاسمانی تەلەڤزیۆنی بەناوبانگدا بڵاو بۆتەوە لەلایەن فۆتۆگرافەری کورد زمناکۆ ئیسماعیل گیراوە، کە لەرێگای وێبسایتی میترۆ گرافی metrography مامەڵەی کەناڵە جیهانییەکانی پێوە دەکرێت. 



PM:09:36:09/02/2015