وه‌فدی حکومه‌ت به سه‌رۆکایه‌تی نێچرڤان بارزانی ئه‌مرۆ 15-2 کاژمێر 11 به پێشنیارێکی نوێوه به‌ره‌و به‌غدا ده‌که‌ونه رێ.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند که وه‌فده‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێم پێشنیاری ئه‌وه ده‌که‌ن که هه‌رێم ساڵانه 90 ملیۆن به‌رمیل بنێرێت بۆ به‌نده‌ری جیهان و له رێگای سۆمۆ بفرۆشرێت که مانگی 5،7 حه‌وت ملیۆن به‌رمیل و نیو ده‌کات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که حکومه‌تی هه‌رێم نایه‌وێت پابه‌ند بێت به‌وه‌ی که رۆژانه له کێڵگه‌کانی هه‌رێم 250 هه‌زار به‌رمیل بنێرێت، به‌ڵکو ئه‌و ده‌یه‌وێت مانگانه 5،7 حوت ملیۆن و نیو بنێرێت که به‌هه‌مان شێوه 250 هه‌زار به‌رمیله‌که ده‌کات که له رێککوتنی 2-12-2014 نێوان هه‌ردوو لادا رێککه‌وتن له‌سه‌ری.
ئه‌م پێشنیاره‌ی وه‌فدی هه‌رێم دوای ئه‌وه دێت که هه‌رێم نه‌یتوانی پابه‌ند بێت به دابین کردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌وه که هه‌ر دوولا له 2-12-2014 رێککه‌وتن له‌سه‌ری.
وه‌فدی ئه‌مرۆی حکومه‌تی هه‌رێم جگه سه‌رۆکی حکومه‌ت هه‌ر یه‌ک له‌وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کان و وه‌زیری دارایی و چه‌ند وه‌زیرێکی تر له خۆ ده‌گرێت و جگه له پرسی نه‌وت، وا بڕیاره باس له پرسی ئه‌منی ناوچه‌کانی روبه‌روبوونه‌وه‌ی داعش و هه‌ماهه‌نگی له‌و ناوچانه‌دا بکرێت.
2-12-2014 به‌غدا و هه‌رێم رێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌رێم رۆژانه 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رێگای سۆمۆ بنێرێت بۆ به‌نده‌ری جیهانی تورکیا‌و داهاته‌که‌شی بچێته حکومه‌تی ناوه‌ندی، به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش به‌غدا پابه‌ند بێت به ناردنی بره بودجه‌ی هه‌رێمه‌وه که له 17% یه، به‌ڵام تا ئێستا هه‌رێم به‌هۆی هۆکاری هونه‌ریه‌وه نه‌یتوانیه‌وه ئه‌و بڕه بنێرێت.