وەزارەتی پەروەردە لەبەرژەوەندی پێشمەرگە بڕیارێك دەردەكات

وەزارەتی پەروەردە لە بڕیارێکی نوێدا رایدەگەیەنێت ئەو پێشمەرگانەی دەیانەوێت تاقیکردنەوەی دەرەکی بکەن، لە تاقیکردنەوەکانی بەراییدا بەشداری  ناکەن و ڕاستەوخۆ بەشداری لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵدا دەکەن.

لەمبارەیەوە فاتێح مەولەویزادە، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێم بە میدیاكانی ڕاگەیاند: "لە بەرژوەندیی گشتی و برا پێشمەرگەکان کە لە بەرکانی جەنگدا و بەرگری لە کەرامەت و خاکی کوردستان دەکەن و بواریان بۆ ناڕەخسیت تاقیکردنەوەکانی بەرایی دەرەکی ئەنجام بدەن، بە باشمان زانی ئەمانە ڕاستەوخۆ بەشدار بن لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵدا."

وتیشی "پێویستە وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە کە لایەنی پەیوەندیدارن، لە نوسراوێکدا ناوی ئەو برا پێشمەرگانە ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە بکەن کە لە بەرەکانی شەڕدانە و، ناتوانن بەشداری لە تاقیکرنەوەکانی بەرایی دەرەکیدا بکەن، ده‌شڵێت، هەر لە بەیانییەوە برا پێشمەرگەکان دەتوانن نووسراو بێنن بۆ ئەوەی تاقیکردنەوەکان ئەنجام نەدەن."



PM:02:14:17/02/2015