ئەمرۆش مامۆستایان بایکۆتی خوێندنیان کرد

ئەمرۆ ٢١-٢ لە سنوری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە مامۆستایان بایکۆتی خوێندنیان کردو بەو هۆیەشەوە دەرگای قوتابخانەکان داخران.

رۆژی ٥ شەممە ١٩-٢ بەهەمان شێوە زۆرێک لە قوتابخانەکان بایکۆتی پۆلەکانی خوێندنیان کرد، بەڵام ئەمرۆ هەموو قوتابخانەکانی ئەم دەڤەرە ) سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین) بایکۆتی خوێندنیان کردووەو سەرجەم قوتابخانەکانی هەر دوو پارێزگاکە دەرگاکانیان کڵۆم کردووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە پەیەمانێرانیەوە دەست سپی کەوتووە، مامۆستایان ئەمرۆ گرووپ گرووپ کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بڕیار بدەن کە تاچەند بایکۆتی خوێندن بکەن، ئەمە لەکاتێکدا کە بەپێی هەندێک زانیاری باس لەوە دەکرێت یەک هەفتە مامۆستایان بایکۆتی خوێندن بکەن. 



AM:10:06:21/02/2015