وێنە.. سێ كچی هەرزەكار چوونە ناو داعش

سێ كچی بەریتانی بۆ چوونە ناو چەكدارانی داعش بەرەو توركیا رۆیشتون‌و حكومەتی بەریتانیا بۆ دۆزینەوەیان داوای هاوكاری دەكات.

پۆلیسی بەریتانیا بۆ دۆزینەوەی سێ كچە خوێندكاری تەمەن 15-16 ساڵ سەرقاڵی گەڕان‌و پشكنینە كە بۆ پەیوەست بوون بە چەكدارانی داعش لەفرۆكەخانەی لەندەن بەرەو توركیا رۆشتوون‌و داوای یارمەتی دەكات بۆ دۆزینەوەیان.

پۆلیسی دژە تیرۆری بەریتانیا نیگەرانی خۆی سەبارەت بەو كچانە رایگەیاندوە‌و بەوتەی پۆلیس دۆزینەوەی ئەو سێ كچەی خستۆتە سەروی كارەكانی خۆیانەوە.











PM:03:36:21/02/2015