حاكم قادر: ته‌مانه ده‌كه‌م هه‌موو هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی بیر له حیزبه‌كه‌ی (مام) بكه‌نه‌وه
حاكم قادر
پاش گرۆژییو ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییەی نێوان عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی و جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، حاكم قادر ئەندامی دەستەی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دێته ده‌نگ و هۆشداری ده‌دات.
حاكم قادر كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانی، بە (باس‌نیوز)ی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ”دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانی, دۆخێكی هه‌ستیاره و پێویستی به یه‌كڕیزی هاوهه‌ڵوێستی و گیانی یه‌كێتیانه هه‌یه، بۆیه به‌كارێكی گونجاوی ده‌زانم هه‌موومان به گیانێكی برایانه‌وه كار بۆ سه‌رخستنی ئه‌زمونی یه‌كێتیی نیشتمانی و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین".
ده‌رباره‌ی گرژییه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی هه‌ریه‌ك له عادل موراد و شێخ جه‌عفه‌ر، حاكم قادر گوتی: ”ته‌مانه ده‌كه‌م هه‌موو هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی بیر له به‌رژه‌وەندی باڵای یه‌كێتی و حیزبه‌كه‌ی (مام) بكه‌نه‌وه".
وتیشی: ”هه‌موومان به نیگه‌رانیه‌وه له‌م دۆخه ده‌ڕوانین و بۆیه له‌بری ئه‌وه‌ی قسه به‌یه‌كتری بڵین باشتروایه بیر له ئهنتهرناتیڤێكی گرنگ بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ته‌واوی گرفته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی بكه‌ین".
PM:02:26:25/02/2015