دوای توندبوونه‌وه‌ی ململانێی نێوان به‌غداو هه‌رێم هه‌فته‌ی رابردوو بارزانی داوا له نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌کات سه‌رکردایه‌تی وه‌فدێک بکات بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵام ئه‌و ره‌تیده‌کاته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند که له‌کۆبوونه‌وه‌ی 23-2 نێوان بارزانی و رێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌وشیروان مسته‌فا له پیرمام، بارزانی بۆ چاره‌سه‌رکردنی دوا کێشه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر پرسی ناردنی نه‌وت و وه‌رگرتنی بودجه، داوای له نه‌وشیروان مسه‌ته‌فا کردووه که سه‌رۆکایه‌تی وه‌فدێک بکات و بچێته به‌غدا، به‌ڵام ئه‌و ره‌تیکردۆته‌وه‌و وتویه‌تی " تا ئاشتی هه‌ورامی به‌رپرسی دۆسیه‌ی نه‌وت بکات من ئه‌و ئه‌رکه ناخه‌مه ئه‌ستۆ".
هه‌روه‌ها له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به پێی زانیاریه‌کانی سپی میدیا، نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ چاره‌سه‌کردنی ئه‌و کێشانه جه‌ختی له‌سه‌ر رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا کردۆته‌وه‌و له‌کاتی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ به‌سه‌رۆکایه‌تی عه‌بادی هه‌مان رای خۆی به مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی راگه‌یاندووه که له‌گه‌ڵ به‌غدادا رێککبکه‌ون.
رۆژی 23-2 نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ردانی بارزانی له پیرمام کرد‌و له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا جگه له‌چه‌ندین پرس له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و عێراق و ناوچه‌که، به‌درێژیی باسیان له کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا کردووه.