لە رۆژی جیهانیی ژناندا پیاوێك ژنەكەی خۆی كوشت
ئەمرۆ یەكشەممە 8ی مارس‌و لە رۆژی جیهانی ژناندا، پیاوێك لە خانەقین ژنەكەی خۆی بەر دەستڕێژی گولە دا‌و دواتر خۆشی كوشت.
لەمبارەیەوە سه‌میر محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خانه‌قین له‌و باره‌یه‌وه به ماڵپەڕی PUKmedia ی راگه‌یاند: نزیكه‌ی سه‌عات 11ی ئه‌مڕۆ 8ی مارسی 2015 له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه خانه‌قین هاووڵاتیه‌ك كه عه‌ره‌بی كهروییهو خه‌ڵكی ناحیه‌ی جه‌له‌ولایه و ئاواره‌ی قه‌زای خانه‌قین بوون، دوای رفاندنی چه‌كی پۆلیسی پاسه‌وانی به‌رده‌رگای نه‌خۆشخانه ژنه‌كه‌ی خۆی كوشتووه و سێ هاووڵاتی تری به‌سه‌ختی برینداركردوهو دواتریش فیشه‌كێكی به‌سه‌ری خۆیه‌وه ناوه‌و گیانی له‌ده‌ستداوه.
وتیشی: دواتر هێزه ئه‌منیه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ده‌ستیان بهلێكۆڵینهوهكردوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه نین و كه‌سوكاریان نه‌هاتوونه بۆ بردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیان تا ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه نازانرێت.
رونیشكرده‌وه: برینداره‌كان ده‌ستبه‌جێ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون و له‌ژێر چاودێری وردی ته‌ندروستیدان.
PM:05:05:08/03/2015