راگەیاندنی كەجەكە لەسەر شەڕەكەی ئاگری: هێرشی سوپای تورکیا بێوەڵام نامێنێتەوە
كەجهكه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاكه‌په بۆ رێگرتن له شكستی هه‌ڵبژاردن په‌نا بۆ پشێوویی ده‌بات و ده‌ڵێت، هێرشه‌كانی سوپای ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر گه‌ریلاكانیان بێ وه‌ڵام نامێننه‌وه.
هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆما جڤاكێن كوردستان كه‌جه‌كه له راگه‌یه‌نراوێكدا سه‌باره‌ت به شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی ئاگری له باكووری كوردستان رایگه‌یاند، سوپای توركیا له چیای ته‌ندوره‌ك هێرش و ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نجامداوه‌و به‌هۆیه‌وه، هاوڵاتییه‌ك به ناوی جه‌زمی بوداك شه‌هید بوه، كه پێشتر هاوسه‌رۆكی ناوچه‌كه بوه‌و چه‌ند هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
كه‌جه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئاكه‌په بۆ رێگرتن له شكستی هه‌ڵبژاردن، په‌نا بۆ پشێوویی ده‌بات، چونكه هه‌ده‌په ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له ناو كۆمه‌ڵگادا ئاستی جه‌ماوه‌ری به‌رز ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌زاران سه‌ربازو فڕۆكه‌ی جه‌نگی و سیخوڕی ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردوه، بۆیه ئه‌وان له‌ژێر ناوی به‌رگریی ڕه‌وادا، بێده‌نگ نابن و وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه ده‌ده‌نه‌وه.
له‌كۆتاییشدا كه‌جه‌كه هۆشداری داوه‌ته حكومه‌تی توركیا‌و ئاكه‌په، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر یاریكردن به ئاگر به‌رده‌وامی پێ بده‌ن، ئه‌وا له كۆتاییدا خۆیان ده‌سوتێنێ
لەماوەی دوو رۆژی رابردودا شه‌ڕو پێكدادانه‌كان لە نێوان سوپای توركیا‌و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ی له پارێزگای ئاگری روویدا كە تێیدا ١٢ كەس لە سوپای توركیا كوژران‌و برینداربوون.
PM:05:28:12/04/2015