لەسەر داخستنی کاروبارەکانی دادگاکانی گەرمیان لەلایەن دادوەرەکانەوە، رۆژنامەمەنووسانی گەرمیان لە بەیاننامەیەکدا دەڵێن: دادگای گەرمیان شکۆی هەبووە، تا کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال بیشکێنن.
لە بەیاننامەیەکدا کە ئاراستەی سپی میدیا کراوەو ئیمزای ٢٢ رۆژنامەنووسی پێوەیە، رۆژنامەنووسان دەڵێن: ئه‌م هه‌ڵوێسته‌و به‌دیاریكراوی به پاساوكردنی ده‌سته‌واژه‌ی "شكانی شكۆی دادگا" بۆ داخستنی دادگاكان ئێمه‌ی توشی سه‌رسورمان كرد، چونكه نازانین باس له كام شكۆ ده‌كرێت؟ دادگایه‌ك ماوه‌ی زیاتر له‌چوار ساڵه نه‌یتوانیبێت ئه‌و جاش و موسته‌شارانه ده‌ستگیربكات كه له‌لایه‌ن یه‌كێك له گرنگترین دادگاكانی عێراقه‌وه كه دادگای باڵای تاوانه‌كانه‌كانه، داواكراون؟!.
به‌یاننامه‌ی رۆژنامه‌نووسانی گه‌رمیان له‌سه‌ر داخستنی دادگاكانی
گه‌رمیان
ئه‌مڕۆ دادگاكانی گه‌رمیان ده‌رگای دادگاكانیان به‌ڕووی هاوڵاتیاندا داخست و سه‌رجه‌م دادوه‌ره‌كان مانیانگرت، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان و چالاكوانان له خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی 26 ی مانگدا كه دژی گواستنه‌وه و سزادانی دادوه‌ر هاوژین حامید ئه‌نجامیاندا "شكۆی دادگایان شكاندووه".
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌و به‌دیاریكراوی به پاساوكردنی ده‌سته‌واژه‌ی "شكانی شكۆی دادگا" بۆ داخستنی دادگاكان ئێمه‌ی توشی سه‌رسورمان كرد، چونكه نازانین باس له كام شكۆ ده‌كرێت؟ دادگایه‌ك ماوه‌ی زیاتر له‌چوار ساڵه نه‌یتوانیبێت ئه‌و جاش و موسته‌شارانه ده‌ستگیربكات كه له‌لایه‌ن یه‌كێك له گرنگترین دادگاكانی عێراقه‌وه كه دادگای باڵای تاوانه‌كانه‌كانه، داواكراون؟! كام شكۆ! دادوه‌رێك له گه‌رمیان له‌به‌ر جێبه‌جێكردنی یاسا بگوازرێته‌وه‌و دواتر له ترسی سه‌لامه‌تی ژیانی، خۆی و خێزانه‌كه‌شی كوردستان به‌جێبێڵن، به‌بێ ئه‌وه‌ی نه دادگاكه‌ی و نه ئه‌نجومه‌نه‌كه‌شی هیچ پشتگیرییه‌كی لێبكه‌ن. ئاخر! كاتێك چه‌ندین دۆسیه‌ی تاوانكاری گه‌وره له‌گه‌رمیان ئه‌نجامدراون و تۆمه‌تبارانی ئه‌و دۆسیانه به‌واسیته‌ی حیزب و به‌رپرسان له سزای یاسایی قوتاركراون و تاوانباره‌كان له‌پێش چاوی خه‌ڵكی بسورێنه‌وه، ئێمه مافی خۆمانه بپرسین كامه شكۆی دادگایه؟ ئێمه‌ی رۆژنامه‌نووس و چالاكوانانی كه‌لار و گه‌رمیان، چه‌ندین ساڵه تێبینیمان له‌سه‌ر دادگا و دادوه‌ره‌كانی گه‌رمیان هه‌یه، چونكه نه‌یانتوانیوه ئه‌و شكۆیه‌ی كه باسی ده‌كه‌ن به‌ده‌ستیبێنن، هه‌ر له یه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵیی و ده‌ستگیرنه‌كردنی تۆمه‌تبارانی 25ی شوباتی گه‌رمیان و به‌دواداچون بۆ كه‌یسی رۆژنامه‌نوسی شه‌هید كاوه گه‌رمیانی و چه‌ندین دۆسیه‌ی تر. له‌كۆتاییدا ده‌ڵێین گرێدانی شكۆی دادگا به خۆپیشاندانی كه‌سانێك كه زۆرترین قوربانیان له پێناو ئه‌م نیشتیمانه‌دا داوه ، پاساوێكی نالۆژیكی و كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆر بێمانایه، چونكه مه‌به‌ست له خۆپیشاندانه‌كه گه‌رانه‌وه‌ی شكۆ بوو بۆ دادگا و به‌ده‌نگ هاتن بوو به‌رانبه‌ر شكاندنی شكۆی دادگا. به ئیمزای:
1- دڵشاد ئه‌نوه‌ر
2- جه‌زا محه‌مه‌د 3- ئازاد عوسمان 4- ئارام ئیكرام 5- ئاریان ره‌ئوف 6- سمكۆ سابیر 7- ئه‌ركان ره‌ئوف 8- محه‌مه‌د عه‌لی وه‌لی 9- محمد حسین 10- بێستون ژاڵه‌یی 11- لاوان ئه‌حمه‌د 12- صالح میروه‌یس 13- صباح عه‌لی قاره‌مان 14- گه‌رمیان حه‌مه‌ی پور 15- ئیحسان مه‌لا فواد 16- كاروخ عومه‌ر عه‌لی 17- والی محه‌مه‌د 18- محه‌مه‌د شه‌هاب 19- ئه‌حمه‌د حه‌مید 20- سه‌نگه‌ر حه‌مید 21- محه‌مه‌د تالب 22- ئه‌ركان دارا