سلێمانی.. 7 كەس بەتۆمەتی مادەی هۆشبەر دەستگیركران
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانیان له‌ناو شاری سلێمانیداحه‌وت كه‌س بەتۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر ده‌ستگیربكه‌ن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی "له‌درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی بنبڕكردن و رێگرتن له‌هێنان و بازرگانیكردن به‌هه‌موو جۆره مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ره‌وه، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانیان له‌ناو شاری سلێمانیدا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 14ی مخدرات، له سێ چالاكی جیاجیادا له‌ڕۆژانی نێوان (30/4/2015 تا 7/5/2015) حه‌وت كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن، كه‌ته‌مه‌نیان له‌نێوان (20 ساڵ بۆ 30 ساڵ ) ده‌بێت".
هه‌روه‌ك هاتووه، ئه‌و حه‌وت ده‌ستگیركراوه، سه‌رجه‌میان كاسبن و كوردن و خه‌ڵكی شاری سلێمانین، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر بڕی 3700 ده‌نك حه‌بی ترامادۆڵی هۆشبه‌ر له‌گه‌ڵ برێك مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری (حه‌شیش + هێرۆین + شیشه + ئه‌مڤیتامین)و كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ دوو ده‌مانچه له‌جۆری (كڵۆك) و (15) فیشه‌كدا".
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران راگیراون و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
PM:05:07:07/05/2015