ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی کچێکی ڕاگەیاند

بەتۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر كچێك لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی دەستگیركرا‌و پاش گەڵاڵەبوونی دۆسیەكەی رەوانەی دادگا كرا.

لەڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیدا کە وێنەیەکی بۆ سپی میدیا نێردراوە تێیدا باس لەوەکراوە، بەمەبەستی بنبڕکردن و ڕێگرتن لەھێنان و بازرگانیکردن بەھەموو جۆرە ماددەیەکی ھۆشبەر، ئاسایشی سلێمانی ھەوڵەکانی چڕکردۆتەوە.

ڕاگەیەنراوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، لەڕۆژی ٣-٤-٢٠١٥ توانراوە لەناو شاری سلێمانیدا بەبڕیاری دادوەرو بەگوێرەی ماددەی (١٤- دووەم)ی ھۆشبەر، کەسێک دەستگیربکەن بەناوی (س،م،ع) ڕەگەز مێ لەدایکبوی ساڵی ١٩٨٩ کورد، بەتاوانی ئالودەبون و بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر.

هەروەها هاتووە كە دوای گەڵاڵەبونی دۆسیەکەیی و گواستنەوەی بۆ دادگا، لەلایەن دادگای تاوانەکانی سلێمانیەوە لەڕۆژی ١٣-٥-٢٠١٥ سزادرا بۆ ماوەی شەش مانگ و غەرامەکردنی بەبڕی ٤٥٠ ھەزار دینار.



PM:02:21:17/05/2015