پاسداران هەفتەیەكە دوو هاوڵاتی هەرێمیان بێسەروشوێن كردوە

‌سوپای پاسدارانی ئێران
نزیكەی دوو هەفتەیە هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران خوشک و برایەکی خەڵکی شارەدێ سنوورییەکەی سیدەكانیان دەستگیر كردووە و تا ئێستا سۆراغیان نادیارە، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بەردەوام لە پەیوەندیدایە بۆ ئازادكردنی ئەو دوو كەسە.

لەمبارەیەوە  كاروان كەریمخان، بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: (خەفەت مەغدید، دەهام مەغدید) کە خوشک و برانە، بۆ کەنگرکردن چوونەتە سێگۆشەی هەرێمی كوردستان، ئێران، توركیا؛ بەو پاساوەی كە چوونەتە ناو خاكی ئێرانەوە، پاسدار دەستگیری كردوونە و بردوونی بۆ ئێران، تا ئێستا سۆراغیان دیار نییە؛ حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئازادكردنی ئەو دوو هاووڵاتیە، پەیوەندیی کردووە بە كونسوڵی ئێرانەوە لە هەولێر."

دەربارەی دۆخی نەخوازرای نێوان حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و پەکەکەیش، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کێشە کەوتە نێوانیانەوە، (كاروان کەریمخان) گوتی، ئێستا ڕەوشی ناوچە سنوورییەكان ئارامە و هیچ كێشەیەك نییە؛ پەکەکە و حدكا سەنگەریان بەرداوە و پاشەكشەیان كردووە.



PM:04:41:31/05/2015