دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا (CIA) زمانی کوردی کردە یەکێک لە زمانە سەرەکییەکانی ماڵپەڕەکەی خۆی.
ئەو دەزگایە کە دەزگایەکی راوێژکاریە و هاوکاری سەرۆکی ئەمریکا دەکاتو رۆڵێكی گەورەی هەیە لەداڕشتنی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا، زاراوەی سۆرانی( کرمانجی خوارووی) کرد بە یەکێک لە زمانە سەرەکەییەکانی خۆی و ئێستا بەشێکی ئەو دەزگایە بابەتەکانی بەزمانی کوردی زاراوەی سۆرانی پەخش دەکات.
دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٤٧ دامەزراوە وەک دەزگایەک بۆ پاراستنی بەرژوەندییە سیاسیەکانی ئەمەریکا.