بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بانكی ناوەندی 203 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە
بانكی ناوه‌ندی عیراق ئه‌مڕۆ 18/6/2015 ئاشكرایكرد بڕی 203 ملیۆن دۆلاری خستۆته زیادكردنی ئاشكراوه، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستی بازاڕ.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كی بانكی ناوه‌ندی ناوەندی عێراقدا هاتووە كە ئەو بانكە ی له‌زیادكردنێكی ئاشكرا‌و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستی رۆژانه‌ی، ئه‌مڕۆ بڕی 203 ملیۆن دۆلاری خسته بازاڕه‌وه، كه ئه‌مه‌ش به‌رێژه‌یه‌كی باش داده‌نرێت بۆ هاوسه‌نگی نرخی دۆلار.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه: ئه‌و بڕه‌ی خراوه‌ته‌وه زیادكردنی ئاشكراوه پێویستی بازاڕ داده‌پۆشێت و ناهێڵێت هه‌ڵاوسان دروست بێت له‌كرین و فرۆشتندا.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه رۆژی شه‌ممه ده‌وامی ئاسایی ده‌بێت له بانك-دا، پشوو نایانگرێته‌وه به هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی دۆلار‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه خه‌ڵكی كه‌متر پاره له‌بانقدا داده‌نێن.
PM:05:38:18/06/2015