بۆ دووەمجار ئۆردوغان هەڕەشە لە رۆژئاوا دەکات

دوای رزگارکردنی کوبانێ لەلایەن شەڕڤانانەوە لە کۆتایی ساڵی رابردوو، بۆ جاری دووەم دوێنێ سەرۆک تورکیا هەڕەشەی لە رۆژئاوا کردەوەو وتی" رێگا نادەین قەوارەیەک لە باکوری سوریا دروستبێت".

تەیب ئۆردوغان رۆژی ٦/٢٦ لە کاتی بەربەنگدا لە گەڵ رێکخراوی مانگی سوور لە ئیستەنبووڵ وتی: رژێمی بەشار و داعش و رێکخراوی جوداخواز ( پەکەکە) لەسەر زەوی هەمان سیاسەت پەیڕەو دەکەن.

ئۆردوغان بەتوندی ئەو لێدوانانەشی رەتکردەوە کە دەیانەوێت ناوی تورکیا بە تەنشیت رێکخراوی "تیرۆریستی" داعشەوە دابنێن.
  دەربارەی رزگارکردنی ناوچەکانی سەرسنوری تورکیا لەلایەن یەپەگەوە،ئەردۆغان وتی: دەیانەوێت بەو ئۆپەراسیۆنانە دیمۆگرافیای ئەو ناوچانە  بەتەواوی بگۆڕن."



AM:08:52:27/06/2015