سەعاتەكە دۆزرایەوە و ئاوات بەم جۆرە باسی ڕووداوەكە دەكات

ماوەی چەند رۆژێكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان باس لە  چیرۆكی دزینی سەعاتەكەی ئاواتی فۆتۆگرافەر دەكرێت  و هەرایەكی گەورە دەنێتەوە.

ئاوات كە لەبەر دەركی سەرای سلێمانی كاری فۆتگرافەری دەكات ئاماژە بەوە دەكات كە دوو گەنج هاتونەتە لای بۆ وێنەگرتن، داوای سەعاتەكەی دەستاین كردووە وێنەی پێوە بگرن، بەڵام دواتر بیری چووە داوای سەعاتەكەی بكاتەوە.

ئەو فۆتۆگرافەرە جەڵێت "ناونیشان و ژمارەی مۆبایلی ئەو كەسانەم لا نەبوو كە سەعاتەكەیان بردبووم، ناچاربووم لە ئەكاونتی خۆم لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیس بووك پۆستێكم كرد، دوای نیو سەعات پەیوەندییان پێوەكردم و سەعاتەكەیان بۆ هێنامەوە.

ئاوات جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە سەعاتەكەی نەدزراوە، بەڵكو بە هەڵە براوە، سەعاتەكەش لە ماركەی دایمۆندە و بڕی 350 دۆلاری پێداوە.

سەبارەت بەو  توانجانەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەسەری دەنووسرێ، ئاوات دەڵێت  "لەو پۆستانە دڵگران نیم، چونكە هەندێكیان خۆشەویستییان بۆم دووپات دەكەنەوە”.



باسنیوز



PM:02:17:05/07/2015