وێنە.. چەكدارانی داعش چ مادەیەكی هۆشبەر بەكاردێنن؟

پاش دۆزینەوەی ئاسەواری مادەی هۆشبەر لە پارچەكانی لەشی تیرۆریستە خۆكوژەكەی مزگەوتی شیعەكانی كوەیت، میدیاكان باس لەوە دەكەن چەكدارانی داعش مادەی هۆشبەری جۆری "شوشە" بەكاردێنن.

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی عەرەبییە، مادەی (Methamphetamine) كە بە شوشە ناسراوە، مادەیەكی مەترسیداری هۆشبەری كیمیاییە كە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە بكاردێت.

ئەم مادەیە ئەگەر جارێك یان دو جار بەكاربهێنرێت كەسەكە بەتەواوی توش دەبێت‌و پاش بەكارهێنانی وەهم بیستن‌و بینین دروست دەبێت‌و كەسی توشبوو توشی گومان‌و وەهم دەبێت سیستمی بیركردنەوە ئیفلیج دەكات بەجۆرێك رەنگە كەسانی نزیكی خۆی یان خۆی بە ئاسانی بكوژێت.









PM:04:36:06/07/2015