لێدوانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەسەر هۆهاكێشان لە ژنێك لەسلێمانی

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدیۆیی "سووکایەتی”کردن بە ژنێک لە سلێمانی بەهۆی شێوازی پۆشینی جلوبەرگەوە، محەممەد سابیر گۆمەشینی، گوتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی دەستەکەی بڵاوکردەوە.


دەقی لێدوانەکەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ:

ئیمە وەک دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆف لەگەل بیستنی ھەوالەکە دەستمان کرد بە بە دوا داچون بۆ زانینی چۆنیەتی رووداوەکەو تەنانەت دۆزینەوەی ئافرەتەکەش کە ئەو کارەی بەرامبەر کراوە. ھەرچەندە پشوەکانی جەژن ھاتە پیش و دوا کەوت بەلام بەردەوام بوین وەک ئەرکی خۆمان کە پاریزگاری کردنە لە مافی مرۆفەکان ،چونکە ئیمە پیمان وایە مرۆفەکان بە ئازادی لە دایک دەبن و بە ئازادیش دەژین وە بەھیچ شیوەیەک ریگە پیدراو نیە بەھیچ ھۆکاریک و ناویک سوکایەتی بە کەسایەتی مرۆف بکریت بەھۆی جیاوازی و بیر کردنەوە بەتایبەتیش ئافرەت چونکە جگە لە مرۆف بون و ھەلویستی مرۆفانە و مرۆف سالاری ھیچ پیوەریکی تر شیاو نیە بۆ ھەلسەنگاندنی مرۆفەکان وەک لە جارنامەو پەیماننامە نیو دەولەتیەکانی تایبەت بە مافی مرۆف و ئایینە جیاوازەکان و بەھا مرۆییەکانیش ھاتوە.

ئەگەرچی ناکریت بگوتریت ئەو رووداوەی بەرامبەر ئەو ئافرەتە کرا بریتی یە لە ئاکاری گشتی کۆمەلگەو ناوچەیەک بەلام لەھەرشوینیک بیت ئاماژەی تری مەترسیداری لەدواوەیەو کاریگەری نەرینی دەبیت بۆ پرۆسەی دیموکراسی و ناو بانگی ھەریمی کوردستان وە پیویست بوو ھەر ئەو کاتیش دەزگا ئەمنیەکان ریگری بکەن و بارو دۆخەکە کۆنترۆل بکەن و پاریزگاری لە ئافرەتەکە بکەن و ئەوانەشی ئیدارەی ئەو جۆرە رووداوانە دەدەن ریگەیان پی نەدریت و لیپرسینەوەی یاساییان لەگەل بکریت وەک چۆن بۆ ئەوان ئەو ژیانەی خۆیان ئاساییەو و ئازادن بەوجۆرەش ماف بۆ ھەموو کەسیکە بریار لەسەر ژیانی خۆی بدات و ریز لە ماف و ئازادیەکان خەلکی تر بگریت.

بۆیە ھیوادارین لە چوارچیوەی یاسا مامەلە لەگەل رووداوەکە بکریت و بەلاریدا نەبریت و بۆ مەبەستی تر و شکانی خەلکانی تر بەکارنەیەت ,ھەولەکان بۆ ئەوە بن بارو دۆخەکە ئاسایی بکریتەوەو ریگە نەدریت شکۆو کەرامەتی مرۆفەکان بەھیچ شیوەو ناویک لەکەدار بکریت و ئەوەش ئەرکی ھەموو لایەکە بی جیاوازی چونکە ھەریمی کوردستان جۆرەھا خەلک و پیکھاتەو ئایین و کلتوری جیاوازی تیدا دەژی ھەمویان ھاوبەشن لە ئەرک و ماف لەو خاکە.



PM:12:26:21/07/2015