کورد لە ئیستانبووڵ بەردەوامە لە خۆپیشاندان و بینایەکی حکومی سوتێنرا

لەبەرامبەر تەقینەوەکەی پڕسوس دوو رۆژە لەزۆرێک لەشارەکانی باکوری کوردستان و ئیستانبووڵ خۆپیشاندانە، ئەمشەویش لەو شارە خۆپیشاندانی گەورە بەڕێوەدەچێت.

میدیاکانی تورکیا باس لە سووتانی بینایەکی حکومی ناو شاری ئەیستانبووڵ دەکەن لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، هاوکات فرۆکەی کۆپتەر بەئاسمانی شارەکەدا دەسوڕێتەوە. 

هەروەها لە ئامەد و روحا و شرناخ و ناوچەی تەقسیمی ئیستەنبوڵ شەری چەکداری توند لەنێوان گەنجان و دەوڵەت هاتۆتە ئاراوە
ناوەندێکی پۆلیس و چەند ناوەندێك کەجێگای کۆبونەوەی تورکە توندڕەوەکان بوو سوتێنران.


PM:10:32:21/07/2015