ناوی ئەو دامەزراوانە ئاشكرادەكرێت كە زانیاری بە دەستەی دەسپاكی نادەن

دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت بەشێك لەفەرمانگەكانی هەرێم وەڵامی نووسراوی دەستەی دەسپاكی لەبارەی وەرگرتنی داتا لەبارەی بەڕێوەبەرە گشتییەكانو ڕاوێژكارەكان نادەنەوە.

لە راگەیەندراوێكی بەشی شەفافییەت و ڕەفتاری وەزیفی لەفەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافییەتی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان هاتووە "لەماوەی ڕابردوو نووسراوی ئاراستەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان كردووە بۆ وەرگرتنی داتا لەبارەی بەڕێوەبەرە گشتییەكان و ڕاوێژكارەكان"

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەروو كە "هەروەها لەچەند ڕۆژی داهاتوو دەستەی دەسپاكی هەرێم توێژینەوەیەك بڵاودەكاتەوە، كە بەپێی توێژینەوەكە بڕوانامەو شوێنی دەرچوون و ڕەگەزەكانی بەڕێوەبەرەگشتییەكان و ڕاوێژكارەكان لەخۆدەگرێت."

دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان بڵاویشیكردوەتەوە كە ناوی ئەو دامەزراوانە ئاشكرادەكەن، كە وەڵامی نووسراوی دەستەی دەسپاكی لەبارەی وەرگرتنی زانیاری لەسەر بەڕێوەبەرە گشتییەكان و ڕاوێژكارەكان نادەنەوە:

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان/ سەرۆكایەتی دیوان

وەزارەتی دارایی و ئابووری

وەزارەتی پلاندانان

وەزارەتی تەندروستی

وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی

بەپێی وەڵامنەدانەوەی ئەو دامەزراوانە، توێژینەوەكە تەنیا ئەو شوێنانە دەگرێتەوە:

ئەنجومەنی دادوەری

پەرلەمانی كوردستان

سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران

ئەكادیمیای كوردی

فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە

دەزگای گشتی كاروباری مین

فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومیەكان

دەستەی پاراستن وچاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان.

دەستەی گشتی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

دەستەی وەبەرهێنان

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ.

دیوانی چاودێری دارایی

دەستەی گشتی دەسپاكی لە هەرێمی كوردستان

وەزارەتی سامانە سروشتیەكان

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن

وەزارەتی شارەوانی وگەشت وگوزار

وەزارەتی ئاوەدان كردنەوەو نیشتەجێ كردن

وەزارەتی كارەبا

وەزارەتی پەروەردە

وەزارەتی كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو

وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئاینی

وەزارەتی ڕۆشنبیری ولاوان

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان

وەزارەتی داد

وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی



PM:02:26:27/07/2015