خۆپیشاندەران رێگای سەرەكی كەركوكیان داخست

بەهۆی كەمی خزمەتگوزارییەكان ژمارەیەك لە دانیشتوانی ناحیەی شۆڕش سەر بە قەزای چەمچەماڵ خۆپیشاندانێكیان سازكرد‌و رێگای سەرەكی كەركوكیان داخست.

خۆپیشاندەران بە هەڵگرتنی دروشم‌و داخستنی رێگای سەرەكی دەربەندیخان سلێمانی، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی هەرێم بە كەمی خزمەتگوزاریی ئاوو كارەبا بوون,

بە پێی زانیارییەكان پاش هاتنی هێزە ئەمنییەكان بڵاوە بە خۆپیشاندەران كرا‌و رێگاكە كرایەوە.



PM:05:59:30/07/2015