جێگری سەرۆک وەزیران لەسەر گەندەڵی دەدرێتە دادگا

وتەبێژی فەرمی دەسەڵاتی دادوەری لە عێراق، دادوەر عەبدولستار بەیرەقدار رایگەیاند: بڕیاریان دەرکردووە بۆ دادگاکانی ئەستۆپاکی کە لێکۆڵینەوە لەو گەندەڵیە داراییانە بکەن کە دەدرێنە پاڵ جێگری سەرۆک وەزیران لە کوتلەی سەدر، بەها ئەعرجی.

لە بەیانێکی کورتدا بەیرەقدار ئاماژە بۆ ئەوە دەکات دەسەڵاتی دادوەری رێگای داوە بە داواکاری گشتی کە لەڕێگای دادگای تایبەتەوە بەئەستۆ پاکی، لیکۆڵینەوە لەو گەندەڵیانە بکرێت کە دەخرێنە پاڵ ئەعرەجی.

ژمارەیەک میدیاو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند رۆژێکە گەندەڵی دارایی جێگری سەرۆک وەزیران بەها یەعرەجی بڵاودەکەنەوە، هاوکات هاوڵاتیانی خۆپیشاندەریش داوای دادگاییکردنی ئەو بەرپرسە دەکەن.



AM:10:27:09/08/2015