"مەبنەوە کەواسووری بەرلەشکری ٣٠ی حوزەیرانێکی تر"

‌شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، به‌رپرسی ناوه‌ندی رێکخستنی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی نیشتیمانی كوردستان لەنوسینێكدا "تكا" لە مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتی یەكێتی دەكات "هەموو پاشگەز بوونەوەیک لەبریارەکانی پێشوتان بە واتای هەمدیس لاوازکردنی یەکێتی دێت".

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە پەیامەكەیدا كە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوبووەتەوە دەنوسێت: چەند تکاییک لە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ( ی.ن.ک ) بەرێزان، هەروەک دەزانن یەکێتی لە تەمەنی چل ساڵەیدا بە هەورازو نشیوێکی زۆردا تێپەریوە تا گەیشتوەتە ئەمرۆ.. ئەوا ئەمرۆش لەوپەری بەهێزی و بەرزی و گەورەییدایە.. بۆیە تکایە رەچاوی خواستی جەماوەرەکەی بکەن..

هەروەها دەنوسێت: هەموو پاشگەز بوونەوەیک لەبریارەکانی پێشوتان بە واتای هەمدیس لاوازکردنی یەکێتی دێت.. هەموو دودڵی و رارایێکتان دەبێتە هوی لەدەستدانی متمانە و خۆشەویستیتان لە ناو جەماوەردا.. تکایە هەمدیس یەکێتی مەکە پاشکۆی ئەم و ئەو.. تکایە مەبنەوە کەواسووری بەرلەشکری ٣٠ی حوزەیرانێکی تر..تکایە.. بەرژەوەندی خاک و گەل و نیشتیمان و یەکێتی مەکەنە قوربانی بەرژەوەندی کەس و بەڵێنێکی بەم و بەو دراو!! تکایە پەرلەمانتارە ماندوەکانی فراکسیۆنەکەمان شەرمەزار مەکەن..

لەكۆتایی پەیامەكەیدا دەنوسێت: تکایە خاوەن بەڵێن و قسەی خۆتان بن.. تکایە بە ئەمانەتەوە داکۆکی لە خواستی جەماوەری یەکێتی بکەن تکایە وەفایک بۆ خوێنی شەهیدانمان دەربڕن.. دەنا گەر مێژوش رەحمتان پێ بکات ئەوا ئەمجارە دڵنیابن کە جەماوەری یەکێتی چیتر رەحمتان پێ ناکات..

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
١١ ئـاب ٢٠١٥



PM:10:37:11/08/2015