فڕۆكەكانی توركیا گوندەكانی بناری قەندیل بۆردومان دەكەن
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا جارێكی تر بۆردومانكردنی گوندەكانی باری قەندیلیان دەستپێكردەوە.
بەپێی زانیاریەکان فڕۆکە جەنگیەکان کاتژمێر 20:28 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی سەربازی شاری ئامەدەوە هەستاون و لە ئێستادا دەستیان کردوە بە بۆردومانی سنور گوندەکانی بناری قەندیل.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان بۆردومانەکە گوندەکانی کۆمتا و بایەوان بۆردومان كراونو تا ئێستاش زیانەكان ئاشكرا نەبوون.
PM:10:18:20/08/2015