كەركوك.. گەورە تیرۆریستێك دەستگیركرا
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی قەزاو ناحییەکانی کەرکوک، گەورە تیرۆرستێکیان دەستگیرکردووە کە دەستی هەبووە لە چەندین کردەوە دا لە کەرکوک و دەوروبەری.
ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی قەزاو ناحییەکانی کەرکوک کە وێنەیەکی بۆ دیجیتاڵ میدیایNRT نێردراوە تێیدا هاتووە "پۆلیس توانی تیرۆرستێکی داواکراو بەناوی (جمیل تالب محمد عبدالله) دەستگیر بکەن کە خەڵکی ناحییەی یەنگیجەیە و ئەندامی ( انصار السنه ) بوە لە ساڵی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٤دا و دەستی لەم کردوەوانەدا هەبووە
١- ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆبێلێك له جۆری ( ئۆپل) له‌سه‌ر جاده‌ی گشتی كه‌ركوك _قه‌زای دووز خورماتو .
٢-ته‌قاندنه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبێل له جۆری ( كیای بارهه‌ڵگر و به‌ڕازیلی ته‌كسی )له ڕێگای بازاڕی ئاژه‌ڵ فرۆشان له دووز خورماتوو .
٣- ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی جۆری ( ئۆپل ) له‌سه‌ر ڕێگای گشتی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری قه‌زای دوبز
٤ -ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك له نزیك چێشتخانه‌ی حكمه‌ت له ناو قه‌زای دووز .
٥- تیرۆركردنی هه‌ریه‌ك له ( عسكر عبدوالله و نوری بیرام )له ناحیه‌ی یه‌نگیجه و بریندار بوونی یه‌كێكی دیكه له ناو ماڵه‌كه‌ی
PM:04:44:25/08/2015