بەڤیدیۆ عێراق لە ئێران لە تایوانی بردەوە

لە پاڵاوتنەکامی مۆندیالی ٢٠١٨ ی روسیا ئەمرۆ هەڵبژاردەی عێراق لە رکابەریەکانی کۆمەڵەی پێنجەم لە وڵاتی ئێران لە یاریگای یانەی پاس  رووبەڕووی هەڵبژاردەی تایوان بووەوەو لە ئەنجام بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک ئەو هەڵبژاردەیەی توشی شکستی کردوو لەیەکەم یاریدا سێ خاڵی مسۆگەر کرد.

گۆڵەکانی عێراق عەلی عەدنانو عەلی و حوسنی و ئەحمەد یاسین و یونس مەحموود و جەستن میرام بە لێدانی سزا تۆماریان کرد.

بەم سەرکەوتنە عێراق لەیەک یاریدا بە سێ خاڵ لە پلەی دووەم دێت و هەڵبژاردەی تایلەندیش لە دوو یاریدا بە شەش خاڵ یەکەمی کۆمەڵەکەیەتی.



ئا/ شاهۆ فایق



PM:07:23:03/09/2015