سامانە سروشتییەكان ئامادەنیە رێكەوتنی 50 ساڵەکه‌ی بدات بەپەرلەمان

سەرۆكی لیژنەی وەزە‌و سامانە سروشتییەكان لەپەرلەمانی كوردستان رخنە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەگرێت بەوەی كە ئامادە نیە رێكەوتنی 50 ساڵەی نەوت لەگەڵ توركیا بە پەرلەمان بدات.

شێركۆ جەودەت،  سەرۆكی لیژنەی وەزە‌و سامانە سروشتییەكان لەپەرلەمانی كوردستان سەبارەت بە بانگهێشتكردنی وەزیرانی سامانە سروشتیەكان‌و دارایی بۆ پەرلەمان، بە كەناڵی knnی راگەیاند: ژماره‌ی‌ یاسایی‌ په‌رله‌مانتاران واژۆیان كۆكردۆته‌وه‌ بۆ بانگهێشتكردنی‌ وه‌زیری‌ سامانه‌سروشتییه‌كان و وه‌زیری‌ دارایی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، تاوه‌كو بزانن داهاتی‌ نه‌وت چه‌نده‌و له‌كوێیه‌و ڕاستیی‌ پڕۆسه‌ی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ حسابی‌ نه‌وت له‌وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌سروشتییه‌كانه‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ ڕوون ببێته‌وه‌.

جه‌وده‌ت وتیشی‌: وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌سروشتیه‌كان لانی‌ كه‌می‌ شه‌فافیه‌ت جێبه‌جێ‌ ناكات‌و تائێستا ڕێگا نادات دیوانی‌ چاودێریی‌ دارایی‌ كاری‌ خۆی‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌دا بكات، جگه‌ له‌وه‌ش تائێستا وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌سروشتییه‌كان ئاماده‌ نییه‌ ڕێكه‌وتنی‌ 50 ساڵه‌ی‌ نه‌وت له‌گه‌ڵ توركیا بدات به‌ په‌رله‌مانتاران و ئاماده‌ نییه‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ تریش بڵاوبكاته‌وه‌.



PM:02:23:07/09/2015